بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەنجومەنی ئەورووپا لەو بەیاننامەیەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بایکۆتەکانی ئەورووپا دژی تورکیا ھەتا ١٢ی نوامبەری ٢٠٢٢ درێژ کراوەتەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، یەکێتیی ئەورووپات ھێشتاش دەتوانێ ھەنگاوێکی بەرتەسک کەری ئامانجدار بێت بۆ ئەو کەس و یان دئامەزراوانەی کە بە چالاکیی ھەڵقەندنی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست تێوە گلاون.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئەورووپادا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ھەنگاوی بەرتەسک کەرەوە داگری دەست گرتن بە سەر سامانی کەسانی بایکۆتکراوو دامەزراوەکانی ھاوپەیوەندو ھەروەھا قەدەغەی گەشت کردن بۆ یەکێتیی ئەورووپا دەبێت.
یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە وەڵامی ھەڵقەندنەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست کۆمەڵێک بایکۆتی بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاند.
342/